جاستن بەیبەر بە هەڵەكانی دەچێتەوە و داوای لێبووردن دەكات

جاستن بەیبەر بە هەڵەكانی دەچێتەوە و داوای لێبووردن دەكات
گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی كەنەدی(جاستن بەیبەر)ی تەمەن 25 ساڵ, پێدەچێت جۆرێك گۆڕانكاری لە پێناسەو بیركردنەوەی درووست بووە, ئەم ناودارە لە ئێستادا بە خۆیدا چووەتەوەو ڕاست و هەڵە دەناسێتەوە وە دیسانەوە دان بە هەڵەكانی ڕابردووی دەبێت .

جاستن بەیبەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام پۆستێكی بڵاوكردەوە كە بە زمانێكی نەرمتر و لەگەڵ ئەوەدا نییە كە مرۆڤ ڕەگەز پەرست بێت و تەنها هاوشێوەی خۆی پێ قبوڵ بێت, هەروەها دەڵێت كە لە ڕابردوو هەڵەی ئەنجامدا و ئێستاش لێی پەشیمانە هۆكارەكەشی ئەوەبووە كە بیر و هۆشی ئەوەندە فراوان نەبووە, وە باسی لە هێزی ووشە نەشیاوەكانی كرد كە چەن بە كاریگەر بوون, ئەم ناودارە داوای لێبووردن لەو كەسانە دەكات كە بە هۆیەوە ئازاریان بەركەوتووە, وە ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستاش ڕەگەزپەرستی لە كۆمەڵگاكاندا بڵاوەیە وە دووپاتی كردەوە كە هەموومان مرۆڤین و هەمووشمان یەكسانین لەبەردەم خودا .

جاستن بەیبەر لە تەمموزی 2014 تووشی كێشەیەك بوویەوە, ئەویش لە دەرئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەكی كە ساڵی 2011 تۆمار كرابوو, ئەم ناودارە تێیدا لە نێو هاوڕێكانیەوە دەردەكەوێت كە بۆ پێكەنین چەند ووشەیەكی نەشیاو لەسەر مرۆڤە ڕەش پێستەكان دەڵێت, بەڵام دواجار هەوڵی ئەوەدرا ئەم ڤیدیۆیە بكڕدرێت و بڵاونەكرێتەوە بەڵام فریا نەكەوتن, وە دوای بڵاوكردنەوە خراپ لەسەری شكایەوە و تووشی ڕەخنە و بوویەوە .
Top