تامر ئەمین: ئەساڵە نەسڕی لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە

تامر ئەمین: ئەساڵە نەسڕی لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە
لە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی میسری لە میانی بەرنامەرنامەیەكەوە چەند هەواڵێك لەسەر خانمە هونەرمەندی سووری ئەساڵە نەسڕی ڕاگەیەندرا, لەم بەرنامەیە پێشكەشكارەكە باس لە گریان و فرمێسكی ئەساڵەی كرد لە كاتی چڕینی گۆرانی (ذاك الغبي)لەسەر ستێج, هەروەها بە جۆرێك پێناسەی ئەساڵە نەسڕی كرد كە ئەو نزیكە لێیەوە و ئەساڵە كەسێكی هەست ناسكە و هەستیارە, بەڵام ڕاگەیەندكار (تامر ئەمین)كە ئامادەی بەرنامەكە بوو وەڵامی پێشكەشكارەكە دەداتەوە, ناوبراو دەڵێت كە مەبەست لە گریانی ئەساڵە بۆ كێشەكانی دەگەڕێتەوە, هەروەها بە ڕاشكاوانەوە ڕایگەیاند كە ئەساڵە نەسڕی لە (تارق ئەلعریان)ی هاوسەری جیابووەتەوە, هەروەها خۆزگەی خواست كە ئەگەر بكرێت بۆ یەكتر بگەڕێنەوە, وە تامر ئەمین ڕایگەیاند كە ئەگەر بەرژەوەندی هەردوكیان لە جیابوونەوەكەیە ئەوە با بەم شێوەیە بمێنێتەوە .

بەم هۆیەوە (شام)ی كچی ئەساڵە نەسڕی وەڵامی ئەم ڕاگەیەندكارە دەداتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە دایكی لە هاوسەرەكەی (تارق ئەلعریان)ی دەرهێنەر جیا نەبووەتەوە, بەڵام سەرەڕای ئەمانەش هێشتا گومان دەكرێت ئەساڵە لە قۆناغی جیابوونەوە بێت, چونكە لە وێنەكە شام و ئەساڵە بە شێوەیەكی ئاسایی دەردەكەون بەڵام تارق بە شێوە و ڕووخسارێكی بێزار .

لە ماوەكانی ڕابردوو چەندین جار گومانی ئەوە دەكرا كە ئەساڵە و تارق ئەلعریان لە یەكتر جیابوونەوەتەوە, بەڵام ئێستا تەنها لە زاری ڕاگەیەندكار (تامر ئەمین) ئەم هەواڵی جیابوونەوەیە بە ڕاستەوخۆ باسی لێوە كراوە .
Top