نوێترین دەركەوتنی نانسی و كچەكانی بەم ستایڵە

نوێترین دەركەوتنی نانسی و كچەكانی بەم ستایڵە
وەك هەمیشە هونەرمەندی لوبنانی(نانسی عەجرەم) بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی وێنە جیاوازەكانی, بەڵام ئەمجارەیان گەیشتە ئەوەی منداڵەكانیشی جیاواز بكات .

نانسی عەجرەمی تەمەن 36 ساڵ, لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام, چەند وێنەیەكی نوێی لەگەڵ كچەكانی(ئیلا- میلا- لیا) بڵاوكردەوە, هەروەكو دەردەكەوێت كە ئەوان پرچی ڕەنگاوڕەنگیان بەكارهێناوە و هەرچواریان بەیەك جۆر پۆشاكەوە دەركەوتوون, وەك بڵێی ئەوان هاوتەمەنی یەكتر بن .

نانسی عەجرەم یەكێكە لەو هونەرمەندانی كە زۆر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنێت و وێنە و ڤیدیۆكانی بڵاودەكاتەوە, كە بەمەش هەوادارانی ئاگاداری هەواڵەكانی ئەم خانمە دەبن .
Top