كاتی پێری كلیپێكی جیاوازی بڵاوكردەوە

كاتی پێری كلیپێكی جیاوازی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (كاتی پێری) نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بەناوی(Cozy Little Christmas) بڵاوكردەوە. ئەم خانمە كلیپەكەی تەواو جیاوازە و تایبەتە بە سەری ساڵی زایینی, ئەوەی سەرنجی بینەری ئەم كلیپەی ڕاكێشاوە ئەوەیە كە (كاتی) لەگەڵ سانتا كلوز كاتێكی خۆش بەسەردەبەن و بە شێوەیەك دەردەكەون وەك بڵێی هاوڕێی یەكتر بن .

لەلایەكی تریشەوە ئەم گۆرانییە كە تایبەتە بە كرێسمس, چەند دیمەنێكی سەیر و ووروژێنەری تێدایە, ئەویش ئەوەیە كە كاتی پێری و سانتا كلوز بە نیمچە ڕووت بەیەكەوە پاڵكەوتوون و ئاسكەكانی سانتا مەساجیان بۆ دەكەن, ئەم دیمەنانە وایكرد كلیپەكە تەنها لە 24 كاتژمێری یەكەمیدا لە یوتیوب زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار بینەری هەبێت .
Top