دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام لە ستۆدیۆوە لەگەڵ ئاوازدانەر(هەڵكەوت زاهیر) نوێترین بەرهەمی هونەری ڕاگەیاند, دینا وێنەیەكی نوێی خۆی لە ئانستگرام بڵاوكردەوە و دەڵێت: لە پشت سەركەوتنی هەر پیاوێك ئافرەتێك هەیە..لەپشت سەركەوتنی هەر ئافرەتێكیش تەنهاو تەنها خۆیەتی .
دینا كە بە زۆر ستایڵ گۆرانیی چڕیوە, بەم دواییە گۆرانییەكی تایبەت بە منداڵان بڵاوكردەوە, هەروەها لە چەند هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند كە بۆ كۆتایی ساڵی 2019 بەرهەمێكی هەڵپەڕكێ بڵاودەكاتەوە .