هونەرمەندی میسری شەعبان عەبدولڕەحیم كۆچی دوایی كرد
شایەنی باسە شەعبان عەبدولڕەحیم بە چوار ڕۆژ پێش مردنی لە سعودیە كۆنسێرتێكی سازكرد, كە لەو كۆنسێرتە بە دانیشتنەوە لەسەر كورسییەكی جوڵاو گۆرانیییەكانی چڕی و لەوێدا دەركەوت كە باری تەندرووستی ئەم هونەرمەندە زۆر باش نییە, شەعبان عەبدولڕەحیم جگە لەوەی كە گۆرانی لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا دەچڕی توانی 12 ئەلبۆمی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكاتەوە, هەروەها لە بواری نواندنیشدا كاری كردووە و لە زۆرێك لە فیلم و زنجیرە درامادا بەشداربووە, شەعبان لەم بوارەدا لەگەڵ هەریەك لە.. نەشوا موستەفا-عەبیر سەبڕی-خالد ئەبو نەجا-هند سەبڕی-یوسف داوود, و چەندین ئەكتەری دیكە بەدیار كەوتووە