ماگی ستایشی دایكی دەكات
ماگی لە بارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە لە دیمانەیەكی رۆژنامەییدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە لە دوای جیابوونەوەی دایك و باوكی، ناچار بووە ئۆهایۆ جێبهێڵێت و روو لە لۆس ئەنجلۆس بكات، هەروەها لە قۆناغی ناوەندی واز لە خوێندن بهێنێت، چونكە تووشی گرفتێكی گەورەی ئابووری بوونەتەوە، بەڵام دایكی هانیداوە لە لۆس ئەنجلۆس بە دوای حەزەكانی خۆیدا بگەڕێت و یارمەتیی داوە لە بواری هونەردا بەردەوام بێت.
ماگی دەربارەی دایكی دەڵێت: «دایكم بۆ من سەرچاوەی ئیلهامە و بە نموونەی بەرزی و نزیكترین و ئازیزترین هاوڕێی ژیانی خۆمی دەزانم، هەروەها خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم، كە دایكێكی بەم شێوەیەم هەیە، لەبەر ئەوەی دایكم بەریتانییە، منیش ئێستا خۆشەویستییەكی بێ سنوورم بۆ ئەو وڵاتە هەیە و حەز دەكەم زۆربەی كاتەكانم لەوێ بەسەر ببەم، ئەمەش هەمووی بۆ خۆشەویستیی دایكم دەگەڕێتەوە.»