برۆس ویلس بێزار بووە

برۆس ویلس بێزار بووە
ئەستێرەی سینەمای جیهانی برۆس ویلس بێزاریی خۆی لە كچەكانی دەر‌بڕی بە هۆی پۆشینی جلوبەرگی رووت و كراوەی وەك كچە ئەستێرەكانی هۆڵیۆد، هاوكات داواشی لێكردن كە خۆیان زیاتر دابپۆشن، بۆ ئەوەی كار نەكەنە سەر ناوبانگی خۆیان و خانەوادەكەیان.
ویلس رەفتاری كچەكانی بە دابەزینی ئاستی رەوشتیان ناو برد و كۆنە هاوسەرەكەی تاوانبار كرد و گوتی: ‹›هاوسەری پێشووم (دیمی مۆر) بەرپرسە لەو بارودۆخەی ئێستا كچەكانم تووشی هاتوون، من داوا لە كچەكانم دەكەم زۆر ئاگاداری خۆیان بن، بۆ ئەوەی تووشی هەمان چارەنووسی لیندسی لۆهان نەبن و دواڕۆژی خۆیان لە دەست نەدەن».
ئەم لێدوانە سەیرەی ویلس دوای بڵاو بوونەوەی ژمارەیەك وێنەی نیمچە رووتی رۆمر ویلسنی كچە گەورە هات، كە لە ئاهەنگێكی تایبەت لە یانەیەكی شەوانە گیرا بوون، برۆس زیاتر گوتی: «ئەگەرچی لەگەڵ كچەكەم دەربارەی ئەم بابەتە قسەم كردووە و خۆیشیان باش دەزانن دەرەنجامی ئەم جۆرە كارانە چییە و چی دەبێت، لەم بارەیەوە نموونەی زۆرمان هەیە، وەك پاریس هیلتۆن و لیندسی لۆهان، هەرچەندە من بە هیچ شێوەیەك نامەوێ بە كچەكانم بڵێم چ جلوبەرگێك بپۆشن، یان دەست بخەمە نێو كاروباری ژیانی تایبەتییانەوە، بەڵام ناشمەوێ كچەكانم بەو شێوەیە ببینم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە زۆر بە باشی پەروەردە نەكراون»، ویلس ئاماژەی بەوە شكرد كە جگە لە خۆرووتكردنەوە و ورووژاندن، چەندین رێگای دیكە هەیە بۆ ئەوەی ئافرەت سەرنجی كەسی بەرامبەر راكێشێت.
Top