دەركەوتنی محەمەد رەمەزان بە ستایلێكی جیاوازتر

دەركەوتنی محەمەد رەمەزان بە ستایلێكی جیاوازتر
گۆرانیبێژ و ئەكتەری دیاری میسری(محەمەد ڕەمەزان), وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە كە تێیدا محەمەد بە ستایلێكی جیاوازەوە دەردەكەوێت, بۆیەكردنی پرچی بە ڕەنگی سەوز سوپرایزی ئەم ناودارەبوو, كە زۆرێك لە بەشداربووان و هەوادارانی لایك و كۆمێنتی جوانیان بۆ بەجێهێشت, بەڵام هەندێكی تر ڕایانگەیاند كە ئەم ستایلە لە ئەو ناوەشێتەوە وەكو ڕووخسار و وەكو كەسایەتیی .

لە دوای زنجیرە درامای (زلزال), ئێستادا محەمەد رەمەزان خۆی ئامادە كردووە بۆ وێنەگرتنی نوێترین زنجیرە درامای بە ناوی (البرنس) كە بڕیارە لە 2020 نمایش بكرێت, ئەم زنجیرە درامایە هەریەك لە (محەمەد ڕەمەزان-غادە عادل-رۆجینا-ئیمان ئەلعاسی-عەبدولڕەحمان ئەبو زوهرە) ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, وە محەمەد سامی كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ دەكات .
Top