دیسانەوە شیرین عەبدولوەهاب لەسەر ستێج لێدوانیدا

دیسانەوە شیرین عەبدولوەهاب لەسەر ستێج لێدوانیدا
وەك هەمیشە خانمە گۆرانیبێژی میسری(شیرین عەبدولوەهاب) بە هۆی لێدوانەكانی لەسەرستێج تووشی ڕەخنەو بارودۆخێكی ناخۆش بوویەوە, شیرین لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆنسێرتەكەی لە ریازی پایتەختی سعودیە بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند كە گرنگە خانمان گوێڕایەڵی پیاوان بن, هەروەها ئەم هونەرمەندە پیاوانی بە شەكر و هەنگوین پێناسە كرد وە خەتایەكی گەورەی خستە سەر خانمان و ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان لە تەمەنێكن پڕۆسەی هاوسەرگیریان لە دەستداوە .

ئەگەر چی شیرین ئەم قسانەی بۆ پێكەنین كرد, بەڵام لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕەخنەیەكی زۆری ئاراستە كرا بە بێ جیاوازی ڕەگەز و تەمەن, كە هەندێك وەكو ڕەخنە و ئامۆژگاری پێیان ڕاگەیاندووە لە سەر ستێج لە گۆرانییەكانی زیاتر هیچی تر نەڵێت, وە لە زۆربەی كۆمێنتەكان هاتووە كە گرنگ نییە ئافرەت هاوسەرگیری كردبێت یان سینگل بێت, ئەوە گرنگە كە بزانین ئافرەت كێیە و ڕۆڵ و پێگەی دیارە لە كۆمەڵگادا .
شیرین عەبدولوەهاب چەند جارێك بە هۆی ئەم لێدوانە نەشیاوانەوە تووشی كێشەی یاسایی بووەتەوە, بەشێوەیەك كەلە گۆرانی چڕین دوورخرایەوە و سزای مادی بەسەردا سەپێندراوە, بەڵام هەروەكو لە ڕۆژنامە عەرەبیەكانیش بڵاوكراوەتەوە كە شیرین وانە لە ڕابردووی وەرناگرێت .
Top