هونەرمەندی دیاری كورد(ئەحمەد خەلیل) نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە, ئەم ناودارە وەكو پاڵپشتییەك بۆ ڕۆئاوای كوردستان گۆرانی(بۆ كوردستان)ی بەرهەمهێنا, كە ئەحمەد خۆی تێكستەكەی نووسیوە و لەلایەن حەسەن ڕۆژئاڤا كاری میوزیكی ئەنجامدراوە, هەروەها مەتین جەمال كاری میكس و ماسترینگی بۆ ئەم گۆرانییە كردووە .
ئەحمەد خەلیل خەڵكی شاری سلێمانییە, ماوەیەكی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیكدا دەركەوتووە, چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە, هەروەها بەرهەمەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بینەرێكی زۆریان هەیە .