ئاڵتن جۆن بەم ستایلەوە دەركەوت

ئاڵتن جۆن بەم ستایلەوە دەركەوت
گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری بەریتانی(ئاڵتن جۆن) لە نوێترین دەركەوتنیدا هەموانی تووشی شۆك كرد, ئەم ناودارە ڕۆژی پێنجشەی ڕابردوو لە سیدنی لە نمایشێكی شانۆیی دوای ئەوەی پەردەی ستێج هەڵدرایەوە (ئالتن جۆن) بە ستایلی توتو دەركەوت, ئامادەبوانی ئەم شانۆیە پێشبینی شتێكی لەو جۆرەیان نەكرد, بۆیە دەركەوتنی ئەم گەورە هونەرمەندە سوپرایزێك و ستایلەكەی سوپرایزێكی تر .

ئەم دەركەوتنەی لە كاتێكدا بوو كە (ئاڵتن جۆن)ی تەمەن 72 ساڵ لە كاتی نمایشی(Billy Elliot), لەسەر ستێج بەو شێوەیە بەدیاركەوت لە نێو چەند منداڵێكی شانۆكار, كە هەر لەگەڵ سەرسووڕمانی ئامادەبوان بووە مایەی چەپڵەلێدان و دەستخۆشی لەو گەورە هونەرمەندە .

لەلایەكی ترەوە لە ماوەكانی ڕابردوو (ئاڵتۆن جۆن) لە كتێبی ژیاننامەی خۆی چەند نهێنییەكی لەسەر مادۆنا و چەند ناودارێك ڕایگەیاند .
سەبارەت بە نهێنییەكی خۆی, ناوبراو دەڵێت لە كاتی چڕینی گۆرانی(Candle in the Wind) لە پرسەی شاژن (دایانا) زۆر شپرزە بووە, بۆیە ناچاربووە لەسەر پیانۆكەی شاشە بەكار بهێنێت بۆ ئەوەی لە تێكستەكەی هەڵە نەكات, كە ئەمەش بۆ یەكەم جاری بووە ئەم ناودارە پەنابباتە بەر بەكار هێنانی شاشە لە ساڵی (1997) .
Top