وەكو وەبیرهێنانەوەیەك گینس وەسفی عەمرو دیاب دەكاتەوە

وەكو وەبیرهێنانەوەیەك گینس وەسفی عەمرو دیاب دەكاتەوە
وەك وەبیرهێنانەوەیەك (كتێبی گینس) بۆ ژمارە پێوانەییە جیهانییەكان, سەركەوتنی ساڵی (2016)ی گۆرانیبێژ و هونەرمەند(عەمرو دیاب)ی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە, ئەم لایەنە لە بەشداربوانی فەیسبووك دەپرسێت و دەڵێت.. ئایا دەزانن كە (عەمرو دیاب) خەڵات كرا, بە هۆی ئەوەی كە عەمرو لەبەر پڕفرۆشتنی بەرهەمەكانی توانی زۆرترین ژمارەی خەڵاتە میوزیكییە جیهانییەكان بەدەست بهێنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست, هەروەها ئەم هونەرمەندە ئەلبۆمە گۆرانییەكانی پڕفرۆشتنین بوو لە ساڵەكانی(1996-2001-2007-2013) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

وەك وە بیرهێنانەوەیەك (گینس) هەستا بە دووبارە وەسف كردنی عەمرو دیاب, لەلایەكی تریشەوە هەندێك ئەم پۆستەی گینس بە گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری(محەمەد ڕەمەزان)ەوە گرێداوە, چونكە ئەو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نیجیریا وەكو گۆرانیبێژێكی خاوەن زۆرترین هەوادار خەڵاتی ئەفریقای بەدەست هێنا .
Top