سومەیە ئولفی دەگەڕێتەوە بواری نواندن

سومەیە ئولفی دەگەڕێتەوە بواری نواندن
بە دوای چوار مانگ لە كۆچی دوایی (فاروق فیشاوی)ی هاوسەری ڕابردووی, خانمە ئەكتەری میسری (سومەیە ئولفی) دەگەڕێتەوە بواری نواندن, ئەم هەواڵە لە كاتێكدا بڵاوبوویەوە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سومەیە بووە مێوانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی و تێیدا چەند نهێنی و باسێكی لە ژیانی خۆی ئاشكرا كرد, بەم هۆیەوە پێشكەشكاری ئەم بەرنامەیە لە میانی ئەو چاوپێكەوتنەوە لەم خانمەی داواكرد كە بگەڕێتەوە بواری فیلم و نواندن .

لە دواییدا ئەم پێشكەشكارە لە هەژماری خۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە كە سومەیە ئولفی پێی ڕاگەیاندووە لە داهاتوویەكی نزیكدا دێتەوە بوارە هونەرییەكەی و بڕیاریدا دەست بكاتەوە بە كاری فیلم و نواندن .

(سومەیە ئولفی)ی تەمەن 66 ساڵ, ساڵانێكی زۆرە لە كار و چالاكییە هونەرییەكانی دووركەوتووەتەوە, یەكەم دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەفتاكان كە لەپاڵ چەندین ئەكتەری سەركەوتوو بەدیار كەوت, وە لە دواییدا سومەیە توانی بەردەوامبێت و لە چەندین فیلم و زیاتر لە 70 زنجیرە درامادا بەشداری بكات, سومەیە ئولفی چەند جارێك هاوسەرگیری كردووە كە یەكێك لە هاوسەرەكانی فاروق فیشاوی بوو وە ئێستا دوو منداڵی لێی هەیە بە ناوی(ئەحمەد - عومەر) .
Top