ڕۆمان نوس دڵخواز تۆفیق (پریاسکە)و(منیجەو تۆڵەی وێنەکان) وەڵامی چەندپرسارێک دەداتەوە چیرۆکی سەرکەوتنەکانی بۆگوڵان باس دەکات

ڕۆمان نوس دڵخواز تۆفیق  (پریاسکە)و(منیجەو تۆڵەی وێنەکان) وەڵامی چەندپرسارێک دەداتەوە چیرۆکی سەرکەوتنەکانی بۆگوڵان باس دەکات
دیمانە (مریوان حکیم جباری)
من دڵخواز توفیق آغا
خەڵکی سلێمانی ، ساڵی ۱۹۹۷ کوردستانم جێ هێشت لە گەڵ هاوسەرەکەم چومە ئیتالیا سێ ساڵ لەوێ ماینەوە خوای گەورە دوو مناڵی پێ بەخشین بە ناوی پایزە ، هەوری ٠
دوای تەواو کردنی شەشی علمی ساڵی ۱۹۸۲ دەورەیەکی تەربەوی تەعلیمی کرایەوە بۆ شەش مانگ منیش ئەو دەورەیەم تەواو کردو بومە مامۆستای سەرەتایی لە قوتابخانەکانی تاسلوجەو قادسیەو سورکێو دواتر لە قوتابخانەی مەڵکەندی
پانزەساڵو چەند مانگێك خزمەتم کرد، هەر کاتێك وانەی کوردیم ئەوتەوە ، هەرچەندە مناڵەکان بچوك بون ، ئەمدا بە گوێیانا کە ئێمە کوردین ئەبێت خاکی خۆمان خۆش بوێت ٠
ساڵی ۲٠٠٠ ئیتالیامان بە جێ هێشت بەرەو بەریتانیا ڕۆشتین لەوێ جێگیر بوین ، لەوێش کچێکی ترمان بو بە ناوی ڕۆزە ٠

لە بەریتانیا چومە دەورەی بەهێز بونی زمان بۆ ماوەی سێ ساڵ ، ڕۆژێك مامۆستای زمان مس باربارا ووتی :هەریەکەتان کورتە چیرۆکێك بنوسێت٠
پاش چەند ڕۆژێك منیش چیرۆکێکم بۆ نوسی، دەربارەی سەفەرێك بۆ ئیتالیا ، پاش سێ ڕۆژ لە پۆلدا هاتە لامەوە ووتی : تۆ چیرۆك نوسیت ؟
ووتم : نەخێر
ووتی: بەڕاستی زۆر جوان ئەنوسیت
بنوسە ، من هەمیشە حەزم دەکرد بنوسم بەڵام دەرفەت نەبو ، ئەو مامۆستایەم هانی دام دەست بەمە پێنوسەکەم ، ئەو هەستە قەتیس ماوەم ، ئەو هەمو کپییە ، ئەو دەرگا داخراوانەی هەستو بیری خۆم بکەمەوە بیان خەمە دوو توێی دوو ڕۆمانی جوانەوە ، کە هەردوکیان باسی شارو وڵاتی خۆمە باسی ئازارەکانی خەڵکییە لە سەردەمی ڕژێمدا ، باسی کۆڵانەکانی شارە باسی عادەتو تەقالیدی کوردەوارییە
باسی جاسوسو خۆفرۆشانە ، باسی ڕەوەکەی ساڵی ۱۹۹۱ کە
باسی سەرەنجامی زاڵمەکانە و زۆری تریش٠
بەرهەمی یەکەمم بە ناوی پریاسکە
بەرهەمی دوهەمم بە ناوی مەنیجەو تۆڵەی وێنەکان
ڕۆمان زۆر گرنگە میللەتی زیندو دەبێت ڕۆمانی زۆر بێت لای من ڕۆمان وەکو مێژووی میللەتە
دەبێت گەنجان هان بدرێن ڕۆمان بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن سەردەمانی پێش ئەوان چی گوزەراوە
سەرسامی بەکام نووسەری ڕۆمان؟
سەرسامم بە نوسەر گابریل گاریسامارکیز
لە ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمانی کولێرەدا
وە ڕۆمانی سەمەرەیەك لە سەرمدا هی ڕمان نوس ئۆهان پاموک لە سەردەمی لاویشمدا ڕۆمانی مەو زینی احمەدی خانێ سەرسامی هەمو شاعیرانی کورد پیرەمێرد گۆران مامۆستا هەردی مامۆستا فایەق بێکەر ، کوردی ، کاکەی فەلاح ، نالی ، ، حمدی ساحێب قڕان ٠٠٠٠٠ زۆری تریش
دەڵێن کەمێک توڕەی؟

مانای توڕەیی چییە ؟ من توڕە نیم
باوەڕت هەبێ هەر کەسێك دەبێتە هاوڕێم دەڵێ دەکرێت یەکتر بناسین یان دەڵێت ماشەڵا گەنجیت وا دەزانن کە یەکێك بووە هاوڕێ دەبێت عەشق بگۆڕنەوە لەوانە بێزار بوم
ئەڵێم من ژنێکم هاوسەرم هەیەو بە تەمەنم هەر فائیدەی نییە مەجبور دەبم بلۆکیان دەکەم ئەوانەش زۆر نین زۆر بە تەحەمولیشم ئەڵێن بەڵکو تێ بگەن هەندێك تێ دەگاتو دەبێتە هاوڕێی باش

تاچەن بایەخ بەخۆێندنوەی ڕۆمان دەدرێت لەهەرمێمی کوردستان؟
ئاستی خوێندنەوەی ڕۆمان لە کوردستان سفرە ، ئەوەی من ئەی بینم وایە خەڵك تاقەتی خوێندنەوەیان نییە ٠
جاران خوا خوامان بو بەرهەمێکی کوردی بکەوێتە کتێبخانەکانەوەو زوو بە دەستمان بگات ، ئێستا وانەماوە

تاچەن لەبەرهەمەکانی خۆت ڕازیت ؟
من زۆر لە بەرهەمەکانی خۆم ڕازیم ئەوانەی سەردەمی خۆم کە خوێندویانەتەوە ، زۆر لێی ڕازین بەڵام ڕۆمانەکانی من ، کەسانی باڵا دەستیان لە پشتەوە نییە تا گرنگی پێ بدرێت ٠منیش سەر بە هیچ لایەنێکی حیزبی نیم تا گرنگیم پێ بدرێت تەنها کوردێکی دڵسۆزو خاکەکەی خۆم لە نێو دڵمدایە ٠

دوریتان لەنیشتمان دای نەبڕیوون لەنوسین؟
هەرچەند دوور بکەومەوە لە کوردستان زیاتر نزیك دەکەومەوەئاگاداری هەمو هەواڵێکم ساڵی چەند جارێك سەردان دەکەم ٠

هیچ بەرهمێکی نۆێتات لەبەردەستانیە یان پرۆژەت چیە بۆئایندە؟
بە تەمام ڕۆمانێک بنوسم بە ناوی سەفەر بەرەو هەندەران

دواوتەتان بۆ گۆڤاری گوڵان ؟
ڕێزی زۆرم بۆ کاکە مەریوان حەکیم جەباری
بۆ هاندانم کە بدوێم بۆ گۆڤاری گوڵان
هیوا دارم گۆڤاری گوڵان هەمیشە گوڵ باران بکرێت
پێش بکەوێت ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە ئاشقی نیشتمانن کە پێنوسیان جوانەو هەلیان بۆ ناڕەخسێت دەر بکەون
Top