ماریا كاری, سێ ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
ئەگەر چی ئەم گۆرانییەی ماریا لە ساڵی 1994 بڵاوكرایەوە ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب زیاتر لە 573 ملیۆن كەس بینەری بووە, بەڵام لە ئێستادا و دوای 25 ساڵ هێشتا لە سەركەوتنی بەردەوامە .
ماریا بە سێ شێوە ژمارە پێوانەییەكانی شكاند, ئەم گۆرانییە زۆرترین بینەری هەبووە لە سپۆتیڤی لە ماوەی 24 كاتژمێری یەكەمیدا, هەروەها ئەم گۆرانییە بۆ ماوەیەكی زۆر لە نێو ئەو گۆرانییانەی كە تایبەتن بە كرێسمسەوە لە (top 10) لە ڕێزبەندی یەكەم مایەوە لە وڵاتی بریتانیا, وە چەند جارێك ئەم گۆرانییە لە ڕێزبەندی یەكەم بووە لە (U.S. Hot 100) لە ماوەكانی سەری ساڵی زایینی .