ئەساڵە: ئەوەی لەمن تێنەگات..لەهیچ كەسێك تێناگات
ئەساڵە كورتە ڤیدیۆی ئەم لێدوانەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئانستگرام بڵاوكردووەتەوە, زۆر كەس دەڵێن كە ئەمە نامەیەكەو مەبەستی ئەحلامە, لەلایەكی تریشەوە ئەساڵە وەڵامی یەكێك لە كۆمێنتەكانی دایەوەو ڕایگەیاند(ئەوەی لەمن تێنەگات.. ئەوە لە هیچ كەسێك تێناگات) .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو(ئەحلام)ی خانمە هونەرمەندی ئیماراتی, ئاماژەی بەوەكرد كە هیچ كەسێك بۆی نییە نێوەندگیر بێت و پەیوەندی لەگەڵ (ئەساڵە) ئاسایی بكاتەوە, ئەحلام ڕایگەیاند كە دوا بڕیاری خۆیداوە و ئەو كۆتایی پێهاتووە, هەروەها داوایكرد كە ئەم بابەتە دابخرێت, هەر لەسەر ئەم بابەتە ئەحلام خۆشحاڵبوو كاتێك (نەوال كوەیتی) ڕایگەیاند نایەوێت ببێت بە نێوەندگیر .