عەدنان كەریم ئەلبۆمی(شەوبا)ی بڵاوكردەوە

عەدنان كەریم ئەلبۆمی(شەوبا)ی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان كەریم نوێترین ئەلبۆمی گۆرانیی خۆی بە ناوی(شەوبا) بڵاوكردەوە, سەبارەت بەم ئەلبۆمەی ئەم هونەرمەندە ڕایگەیاند كە ئەلبۆمی(شەوبا) لە سێ تراكی سەمفۆنیك پێك هاتووە, هەروەها جیاوازییەكی تری ئەم بەرهەمە لەوەدایە كە هەر سێ تراكەكان لە هونراوەی (هێمنی موكریانی) بەرهەم هاتوون .

سەبارەت بەم بەرهەمە عەدنان كەریم ڕایگەیاند, لە وڵاتی چیك ساڵی 2016 تۆمار كراوە و كۆتایی بە كارەكانی هاتووە, بەڵام ئەم هونەرمەندە لەبەر ڕەوشی كوردستان نەیتوانی لە كاتی خۆیدا بڵاوی بكاتەوە وە ئێستای بە گونجاو زانی و خستە نێو هەوادارانیەوە .

تراكەكانی ئەلبۆمی (شەوبا) بریتین لە (ئەشق و ئازادی, گریانی نیوەی شەو, گۆمی خوێن), هەروەها عەدنان كەریم خۆی ئاوازی بۆ سەرجەمیان داناوە, ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەدا كە ئەلبۆمەكەی پێشكەش كردووە بە ڕووحی شاعیری گەروەی كورد (هێمنی موكریانی).
Top