كێشەی ئەحلام و ئەساڵە تەشەنەی سەندووە
لەم نزیكانە ئەساڵە نەسڕی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لە باری تەندرووستی (نەوال كوەیتی)ی پرسی و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواست, لەلایەكی تریشەوە ئەحلام پیرۆزبایی لە نەوال دەكات بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی .
لێرەدا ڕۆژنامەكان بە جۆرێك ڕوویان كردە نەوال كە ئایا دەتوانێت ببێت بە نێوەندگیر و ئەم كێشەیە چارەسەربكات.., بەڵام نەوال كوەیتی وەڵامی دانەوە و ڕایگەیاند كە ئەساڵە و ئەحلام هەردووكیان هاوڕێ و دۆستی ئەون و زۆر كات لە بارودۆخی دەپرسن و پەیوەندی پێوە دەكەن, بەڵام نەوال ڕەتی كردەوە كە ببێت بە نێوەندگیر, ئەگەر چی خۆیشی دانی بەو ڕاستییە نا كە كێشەكە لەبەرچاوە و شاراوە نییە .
هەر لەسەر ئەم بابەتە ئەحلام دوای ماوەیەكی زۆر بێدەنگی شكاند, وە لە نوێترین دەركەوتنیدا وەڵامی نەوال كوەیتی بە هەڵوێستێكی پڕبایەخ وەسف كرد بەوەی كە نایەوێت بێتە ناو كێشەی خۆی و ئەساڵەوە, هەروەها ئەحلام ڕەتی كردەوە كە هیچ كەسێك نابێت بێتە ئاراوە و هەوڵ بدات كە پەیوەندی نێوان خۆی و ئەساڵە ئاسایی بكاتەوە, چونكە ئەحلام لەلای خۆیەوە بڕیاریدا كە ئەساڵە كۆتایی پێهاتووە و ئەم بابەتە بە جۆرێك داخراوە كە چیتر پێویست ناكات باسیشی لێوە بكرێت, وە ئەوەی زیاتر گرنگ بوو و ئەحلام سەرنجی خستە سەر, پەیوەندی نێوان خۆی و ئەوانەی كە خۆشی دەوێن و بەردەوام بوونی لە كارە هونەرییەكانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو .