هیچ كەس كاریگەریی لــەسەر ژیانی راشیل نەبووە
راشیل دەڵێ: «ئێستا ئەم دیدەم گۆڕاوە، هەست ناكەم لە ژیاندا شتێكم لە دەستدا بێت، لە هەمان كاتدا زۆریش شانازی بەخۆم و ئەو ئاستەی ئێستامەوە دەكەم، هەرچەندە ئەو كات لەبەر ئەوەی لەشم وەك ئافرەتانی دیكە ئاسایی نەبوو، بۆیە نەمتوانی وەك هەر ئافرەتێكی دیكە كێشی لەشم دابەزێنم» راشیل دووپاتی كردەوە كە هیچ كاتێك بێ بڕوا نەبووم بەخۆم، یان بێ ئومێد نەبووم لەوەی كە لەگەڵ كەسایەتیی خۆم نەگونجێم، هەروەها هیچ كەسێك نییە كا كاریگەری لەسەرژیانم هەبێت و لێم تێك بدات، ئێستا لە نیۆیۆرك دەژیم و زۆریش دڵخۆشم، چونكە من نامەوێ ببم بە یەكێك لە كەسایەتییە هونەرییە ناودارەكان، تەنیا دەمەوێ ئەكتەر بم و هیچی دی.