ریهانا: جەماوەری خۆم بە پێوەر دەزانم
بەر لە چەند هەفتەیەك چەند وێنەیەكی نیمچە رووتی ریهانا لەگەڵ كۆمەڵە هاوڕێیەكی لە پاریسی پایەتختی فەرەنسا بڵاوكرایەوە و لە تەنیشتی وێنەیەكی دیكەی بڵاوكرایەوە كە بێهۆش دیار بوو، ریهانا لە وەڵامی بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە و تۆمەتانە وتی: «من هیچ گرنگییەك بە رەخنە نادەم، تەنیا گرنگی بەو كارانە دەدەم كە خۆم ئەنجامیان دەدەم و ئەوەی جەماوەرەكەم پێی خۆشە، چونكە دەزانم بە هەر شێوەیەك بم خەڵكانێك رەخنەم لێدەگرن و دەیانەوێ كاریگەرییان لەسەر خۆم و كارەكانم هەبێت» ریهانا زیاتر گوتی: «من جەماوەری خۆم بە پێوەر دەزانم بۆ سەركەوتنەكانم، هەروەها من ئازادم چی دەپۆشم و چۆن دەردەكەوم لەسەر شانۆ، هەر كاتێك جەماوەر راستەوخۆ لەسەر شانۆ رەخنەیان لێ گرتم و رازی نەبوون بە كارەكانم، ئەو كات كەسانی دیكەش دەتوانن رەخنەم لێ بگرن، بەڵام من هیچ كاتێك گرنگی بە رەخنەیی راگەیاندنەكان و هەندێ كەس نادەم.