وائل جەسار لەسەر ڕێگری بۆ ناو مەكسیك ڕوونكردنەوە دەدات

وائل جەسار لەسەر ڕێگری بۆ ناو مەكسیك ڕوونكردنەوە دەدات
هونەرمەند و گۆرانیبێژی لوبنانی(وائل جەسار) ڕێگری لێكرا بڕواتە ناو وڵاتی مەكسیكەوە, بەم هۆیەوە وائل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام ڕایگەیاند كە ئەو ڕێگری لێكرا بڕواتە ناو سنووری وڵاتی مەكسێكەوە .

هەر لەم ڕوونكردنەوەدا وائل باسی لەو پڕوپاگەندەیە كرد كە گوایە ڤیزای نەبووە, بەڵام ئەم ناودارە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو هەڵگری ڤیزای شنگنە و كێشەی نەبووە, وە بە ووتەی وائل جەسار بەم ڤیزایە هەموو كەسێك دەتوانێت بچێتە ناو وڵاتی مەكسیكەوە, بەڵام وائل بە سەرسووڕمانەوە باسی لەو ڕووداوە كرد, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە بەرپرس و جێبەجێكاری كۆنسێرتەكەی ئەویش بەهەمان شێوە تووشی شۆك بووە لەوەی كە ئەوان نەتوانن بچنە ناو وڵاتی مەكسیكەوە .

وائل جەساری تەمەن 43 ساڵ لە لوبنان لە دایك بووە, ئەم ناودارە لە تەنی 8 ساڵیدا لە پاڵ خوێندنی لە قوتابخانە لە ئاهەنگەكاندا گۆرانی دەچڕی, دوای سەرسام بوونی بە هونەرمەندە گەورەكان وەكو ئوم كەلسوم و عەبدولحەلیم حافز, وائل توانی دەنگی عودەكەی لە لادێكەیەوە بگوازێتەوە بۆ سنوورێكی فراوانتر و لە فێستیڤاڵێكدا لە یەكێك لە شارەكانی لوبنان پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت, لە ئێستادا جگە لە چڕینی گۆرانی بە شێوەی سینگڵ و گۆرانی بۆ دەستپێكی چەندین زنجیرە دراما خاوەنی 17 ئەلبۆمی گۆرانییە .
Top