هونەرمەندێكی دیاری كۆریای باشوور گیانی لەدەستدا
لەماوەكانی ڕابردوو ئەم ئەستێرەیە هەوڵیدا كە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت بەڵام خێرا چارەسەری بۆكرا و لەو هەوڵەی سەركەوتوو نەبوو, وە لەوكاتەدا ڕاگەیەندرا كە خەمۆكی پاڵنەر بوو بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدات .
هەروەها مانگی ڕابردوو هاوڕێیەكی زۆر نزیكی ئەم هونەرمەندە بە ناوی (سولی) ئەویش بەهەمان شێوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, ئەگەر چی لە دەركەوتنێكیدا سولی ڕایگەیاند كە هەست بە بۆشاییەك دەكات لە ژیانیدا, وە پێكەنین لای ئەو نواندنە و كێشەی زۆرە, بەڵام هەروەكو (غوهارا) یەكێك لە هۆكارەكان بێزاری و دڵتەنگ بوونی بوو لەو كۆمێنتانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕووبەڕووی دەبووەوە .
كوهارا یەكێك بوو لە ئەندامانی گروپی گۆرانی(كارا) كەلە چوار كچ پێكهاتبوون, ساڵی 2007 دامەزرا و چەندین ئەلبۆمی گۆرانییان بڵاوكردەوە بەڵام ئەم گروپە لە 2016 هەڵوەشایەوە, وە لە دواییدا غوهارا توانی بە شێوەی سینگڵ درێژە بە كارەكانی بدات و جگە لە تۆماركردنی گۆرانی بەشداری لە زنجیرە دراماشدا بكات .