لەنجە عەلی هاوسەرگیری كرد

لەنجە عەلی هاوسەرگیری كرد
خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد (لەنجە عەلی) هاوسەرگیری كرد, بەم هۆیەوە لەنجە وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە, هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكە ئەم خانمە نووسیویەتی: بەشێكی تازە و نازدار لە ژیانم دەستی پێكرد .

لەنجە كە خەڵكی سلێمانییە بۆ دووەمین جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنایەوە, ئەو خاوەنی كوڕێكەو لە ئەوروپا دەژین, پێش بڵاوكردنەوەی وێنەی هاوسەرگیرییەكەی وێنەیەكی لە ئانستگرام بڵاوكردەوە و دەڵێت: ژیان هەتا بڵێیت جوانە بە هەموو زبرییەكانیەوە, لەبیرت بێت, هیچ چركەیەكیش دووبارە نابێتەوە .
Top