محەمەد ڕەمەزان لە نێو كۆنسێرت و كڕینی ئۆتۆمبێل و خەڵاتی ئەفریقیا

محەمەد ڕەمەزان لە نێو كۆنسێرت و كڕینی ئۆتۆمبێل و خەڵاتی ئەفریقیا
ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری(محەمەد رەمەزان) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە, كە تێیدا دەردەكەوێت لە(afrimawards) محەمەد ڕەمەزان لە فێستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتی هونەرمەندان بۆ زۆرترین ژمارەی هەوادار لە نیجیریای ئەفریقیا, بە گۆرانی (مافیا) خەڵات دەكرێت .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو محەمەد ڕەمەزان كۆنسێرتێكی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە سازكرد, كە سەرەتای كۆنسێرتەكەی بریتی بوو لە نمایشێكی ئاكشن لەسەر ستێج و درووست كردنی تەقینەوە و چڕینی چەند گۆرانییەكی خۆی وەكو مافیا و سوڵتان, وە چڕینی گۆرانی (مەنی) بە فڕێدانی پارەی ساختە بەسەر ئامادەبوانی كۆنسێرتەكە, ئەگەر چی لە پرۆڤەكانیدا لەسەر مۆتۆرسكیل ڕاهێنانی كردبوو بەڵام دواجار لەسەر ستێج نەیتوانی پاركی بكات و كەوتە بارودۆخێكی ناخۆشەوە .

هەر لە سعودیاوە لە دوای كۆنسێرتەكەی ئەم ناودارە لە پێشانگای نمایشكردنی ئۆمبێلە گرانبەهاكان ئامادە بوو, كە تێیدا ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی(ڕۆناڵدینهۆ) وەكو یەكەم كڕیار ئۆتۆمبێلی (ئاستۆن مارتن)ی بۆ خۆی هەڵبژارد, هەروەها محەمەد ڕەمەزان ئۆتۆمبێڵی مەرسیدسی(G65)ی كڕی, كە تەنها 65 دانە لە سەرانسەری جیهان لێی درووست كراون .
Top