شمشاڵ و نه‌ی ساز "ئه‌بوبه‌كر مه‌خموری" كۆچی دوایی كرد
مام به‌كر له ژێر سێبه‌ری قه‌ڵا چه‌ندین كه‌سی فێری میوزیك و ئامێری شمشاڵ و نه‌ی كرد كه ئێستا هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردن.
ھه‌ر كاتێك له‌و شه‌قامه تێپه‌ڕ ده‌بووی گوێبیستی میوزیك و ئاوازه ره‌سه‌نه‌كانی هونه‌ری كوردی ده‌بووی، ئه‌وكات هه‌ستت به ئاشقبوونی مام به‌كر ده‌كرد بۆ ئالهتهكانی میوزیك.
ئه‌و پیاوه قژ سپیه جگه له تێكه‌ڵ بوونی به خۆشه‌ویستی بۆ میوزیكی فوودار، بژێوی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌بوو كه رۆژانه چه‌ند هه‌زار دینارێكی ده‌ست ده‌كه‌وت.
ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌خموری و دروستكاری ئامێره موزیكییه‌كانی وه‌كو شمشاڵ و نه‌ی ، له شاری هه‌ولێر ره‌وانشاد به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵ ماڵئاوایی له بنه‌ماڵه‌و خۆشه‌ویستانی كرد ، ئه‌و حه‌زی به ژیاندۆستی و ژیانخۆشی ده‌كرد و به‌م دوایه‌ش لهسهفهرێكیدا بۆ ئه‌وڕوپا توانی له‌رێگای ئه‌و به‌هره‌ییه‌ی هه‌یبوو ئامێره موزیكییه‌كانی كه له پێشچاوی خه‌ڵكی ئه‌وروپایی دروستی ده‌كرد ، جێگای بایه‌خی خه‌ڵكه‌كه‌بوو ، ئه‌و خزمه‌تێكی زۆری به بواری كه‌لتوری كوردی و زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كوردی كردووه.
هه‌زار ره‌حمه‌ت لهگۆرهكهی بێت روحی شادبێت ، ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌خموری سیمای جوانی شار بوو.
كوردستان تیڤی/ كامران