ئەو منداڵەی لە ئامێزی ئەمیتابە ئەكتەرێكی دیاری بۆڵیوودە

ئەو منداڵەی لە ئامێزی ئەمیتابە ئەكتەرێكی دیاری بۆڵیوودە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وێنەیەكی كۆنی ئەستێرەی بۆڵیوود(ئەمیتاب باتشان) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن هەوادارێكیەوە بڵاوكرایەوە, لەم وێنەیەدا دەردەكەوێت كە ئەمیتاب منداڵێكی لە ئامێز گرتووە و(جایا باتشان)ی هاوژینی لە تەنیشتیەوە دەركەوتووە, لێرەدا سەرنج خرایە سەر ئەو منداڵەو پرسیاری ئەوە لە ئەمیتاب كرا كە ئەو منداڵە كێیە .

هەر لەسەر ئەم وێنەیە چەندین تویت بڵاو كرایەوە و هەموو چاوەڕێ بوون ئەم گەورە هونەرمەندە ناوێك بڵێت, لە دواییدا ئەمیتاب بە تویتێك وەڵامی دانەوە و ڕایگەیاند كە ئەوە (بێبۆ)یە, دەركەوت كە ئەو منداڵە ئەكتەری بۆڵیوود (كارینا كاپوور)ە, كە ئەویش بەم ناوەیش ناسراوە .

هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو ئەمیتاب خۆی وێنەیەكی كۆنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە كە منداڵێكی لەگەڵدا دەردەكەوێت, ڕایگەیاند كە ئەوە كارینا كاپوورە و لە كاتی وێنە گرتنی فیلمی (Pukar) لەوێدا لەگەڵ(randhir kapoor)ی باوكی ئامادە بوو .
Top