لە دەستپێكی فیستیڤاڵی قاهیرە و چەند هەواڵێك
وەك هەمیشە لەم شوێنانە كاتێك هەموو هونەرمەند و هونەردۆستان كۆ دەبنەوە ڕووداوی سەیرو سەمەرە ڕوودەدات, دیارترینیان چڕینی گۆرانی لەلایەن تێكڕای ئامادەبوانەوە بۆ (هند سەبری)ی ئەكتەری تونسی بە بۆنەی یادی لەدایك بوونیەوە .
هەروەها لەم فیستیڤاڵە خەڵاتی (فاتن حەمامە) لەلایەن خانمە هونەرمەندی میسری (یوسرا) بەخشرا بە دەرهێنەری بە ئەزموون(شەریف عەرفە), هەروەها لەلایەن (هند سەبری)یەوە مونا شەلەبی خەڵاتێكی پێشكەش كرا, كە ئەویش لە وتارەكەی دەستخۆشی بۆ سەرجەم ئەوانە دوپات كردەوە كە هاوكاری بوون و ڕێ خۆشكەری بوون لە سەركەوتنی لەم ڕۆژەدا, وە لە كۆتاییدا خۆشەویستی خۆی بۆ دایكی دوپات كردەوە كە سەركەوتنی بۆ سایەی ئەو گەڕاندەوە .
لەلایەكی ترەوە ئەوەی بووە جێی پرسیار و زۆر لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باسی لێوە دەكرێت ئەوەیە كە خانمە سەماكاری میسری(سەما ئەلمیسری) بە كراسێكی ڕەنگ ئاڵتوونی و بە سەرپۆشێكی سوور ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوو .
ئامادەبوونی ئەم سەماكارە جۆرێك لە شەرمەزاری لای جێبەجێكارانی فیستیڤاڵەكە درووست كرد, چونكە سەما بە شێوەیەكی فەرمی بانگهێشت نەكرابوو و ناوی لە ناو لیستی ئامادەبوان نەبوو, بۆیە ناچار بوون هەر لە یەكەم هەنگاوی چوونە ژوورەوەی ڕێگری لێ بكەن و بیخەنە دەرەوە .