نوێترین دەركەوتنی ئەساڵە لەگەڵ ئەنجیلای كچی ئەیمەن زەهەبی
بە چەند ڕۆژێك لە دوای ئەم هەواڵانەوە (شام)ی كچی ئەساڵە بە سەردانێك دەچێتەوە لای(ئەیمەن زەهەبی)ی باوكی, وە چەند وێنەیەكی خێزانی لەگەڵ باوكی و خوشكەكەی تۆمار دەكات و لە هەژماری خۆی لە ئانستگرام بڵاوی دەكاتەوە .
لە دواییدا شام وێنەیەكی دیكەی لە هەژمارەكەی بڵاوكردەوە كەلە ئێستادا بووەتە هەواڵی میدیا عەرەبییەكان, لە وێنەكەدا ئەساڵە نەسڕی لەگەڵ (ئەنجیلا)ی كچی ئەیمەنی هاوسەری پێشووی دەردەكەوێت كە یاری لەگەڵدا دەكات وە شام لەسەر وێنەكە نووسیویەتی(خۆشەویستی هەموو كات وەڵامە), بەپێی ئەم دیدارە هەندێك وەهای بۆ دەچن كە پەیوەندی نێوانیان ئاسایی بووەتەوە و كۆتاییان بە كێشەكان هێناوە .