نیكۆڵاس كەیج لە فیلمێكی جیاوازتر و بە ملیۆنێك دۆلارەوە
ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لەوە دەكات كە نیكۆڵاس باری دارایی زۆر باش نییە و پێویستی بە پارەیە, لەم كاتەدا هەلێكی بۆ دێتە پێشەوە كە هەوادارێكی بڕی یەك ملیۆن دۆلاری پێدەدات ئەگەر نیكۆڵاس لە ئاهەنگی لەدایك بوونی بەشدار بێت, نیكۆڵاس كەیج بەم ئۆڤەرە ڕازی دەبێت و لە ئاهەنگی ئەو هەوادارەی ئامادە دەبێت كە سەرمایەدارێكی مەكسیكییە, بەڵام لە دواییدا بارودۆخەكە بە شێوەیەكی تری لێدێت و نیكۆڵاس هەوڵ دەدات خۆی لەو كێشانە دەرباز بكات .