بڵەیك ڵێڤلی هەژمارەكەی لە ئانستگرام بەتاڵ كردووە

بڵەیك ڵێڤلی هەژمارەكەی لە ئانستگرام بەتاڵ كردووە
لە ئێستادا خانمە ئەكتەری هۆڵیوود (بڵەیك ڵێڤلی), هەموو بڵاوكراوەكانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام لابردووە, بە وێنەكانی (ڕەیان رینۆڵدز)ی هاوسەریەوە, جگە لە یەك كورتە ڤیدیۆ نەبێت كە ئەویش ترایلەری فیلمە نوێیەكەیەتی بەناوی(the rhythm section) كە تێیدا لەگەڵ (جود ڵۆ) بەشدارە .

ئەم خانمە تەنها یەك پۆستێكی لە هەژمارەكەی داناوە كە 25.8 ملیۆن كەس بینەرییەتی, كە بەمەش چەندین پرسیار درووست بوون كە ئاخۆ لەبەر چی ئەم كارەی ئەنجامدابێت.., هەندێك بە جۆرێك خوێندنەوەی بۆ دەكەن كە بڵەیك ڵێڤلی ڕەنگە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی باش نەبێت و كێشە لە نێوانیاندا هەبێت, هەندێكی تریش دەڵێن كە ڕەنگە ئەم كارەی لەپێناو فیلمە نوێیەكەی كردبێت و جۆرێكە لە ڕێكڵام .
Top