هه‌رێم سه‌ڵاح: 12 به‌رهه‌مى زۆر تایبه‌تم به‌م زوانه‌ ئاماده‌ ده‌بێت

هه‌رێم سه‌ڵاح: 12 به‌رهه‌مى زۆر تایبه‌تم به‌م زوانه‌ ئاماده‌ ده‌بێت
هه‌رێم سه‌ڵاح، میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژى كورد، زانیارى له‌باره‌ى كاره‌ نوێیه‌ هونه‌رییه‌كانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "12 به‌رهه‌مى زۆر تایبه‌تم به‌م زوانه‌ ئاماده‌ ده‌بێت".

ڕۆژی دووشەممەی 18/11/2019، هه‌رێم سه‌ڵاح له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، نوێترین زانیاری له‌باره‌ى كاره‌ نوێیه‌ هونه‌رییه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "12 به‌رهه‌مى زۆر تایبه‌تم به‌م زوانه‌ ئاماده‌ ده‌بێت، له‌ نزیكترین كاتدا و بۆ هه‌ر مانگێك، به‌رهه‌مێكى نوێ پێشكه‌شى ئێوه‌ى ئازیز ده‌كرێت".

هه‌رێم سه‌ڵاح سه‌ره‌تا وه‌ك میوزیكژه‌ن ناوبانگی په‌یدا كردووه‌ و میوزیكی بۆ گۆرانیی چه‌ندین گۆرانیبێژی كورد ژه‌نیوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵێكیشه‌ ده‌ستی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.

basnews
Top