ڕامی عەیاش بە دوای منداڵێكدا دەگەڕێت

ڕامی عەیاش بە دوای منداڵێكدا دەگەڕێت
هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی(ڕامی عەیاش), لە هەژماری خۆی كورتە ڤیدیۆیەكی دابەزاندووە كە تێیدا منداڵێك دەردەكەوێت لە ناو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی لوبنانەوە, ئەم گرتەیە لەلایەن كەناڵی (LBCI NEWS)ەوە وێنە گیراوە كە منداڵەكە گلەیی لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكات و پێویستی بە هاوكاری هەیە, وەلەبەر نەداریی ناتوانێت لە خوێندنەكەی بەردەوام بێت وە دایكی بە موچەیەكی كەم كاردەكات بەشی بژێوی ژیانیان ناكات .

بەم هۆیەوە ڕامی عەیاش داوا دەكات كە ئەم كەناڵە هاوكاری بێت تا بگاتە دەنگی ئەو منداڵەو یارمەتی بدات, بۆ ئەوەی لە خوێندنەكەی بەردەوام بێت .

ڕامی عەیاش لە ساڵی 2009 دەزگای(عياش الطفولة)ی دامەزراند كە ئێستا هاوژینەكەشی(دالیدا) هاوكاریەتی لە كاری خێرخوازی و پێشكەشكردنی ئەو یارمەتیانەی كە بە منداڵانی دەبەخشن, مانگی ڕابردوو ڕامی عەیاش و ستافەكەی گەیشتنە لای كچێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی سەلما لە وڵاتی مەغرب, وە بە چەند دیارییەكی ئەلیكترۆنی و سوپرایزێك بۆ ئەو هەوادارەی كە بووە مێوانی ماڵی سەلما .
Top