فیلمی تێكشكێنەری ئەفسانە
ماوەی فیلمەكە 70 خولەكە و جۆر ی فیلمی جەنگی و ئاكشنە، ماوەی ساڵێك كاركردنی بەردەوامی دەوێت و ستافێكی كارا وپڕۆفیشناڵی هونەری بەردەوام كاری تێدا دەكەن.
چێرۆكی فیلمەكە لە داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە دەست پێدەكات و بە ئازدكردنی شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كۆتایی دێت. شەڕە سەختەكانی میحوەری گۆیڕ و مەخموور و بەنداوی موسڵ و زومار و شنگال لەخۆ دەگرێت. لەسەر بڕیاڕ و راسپاردەی سەرۆك بارزانی، جگە لە ئاڵای كوردستان پاڵەوانێتیی پێشمەرگە، هیچ كەسێك و سەركردەیەك دەرناخرێت و لۆگو و دروشمی هیچ فەرماندەیەكی سەربازییش پیشان نادرێت، جگە لە لۆگۆ وئاڵای كوردستان.
فیلمەكە بە شێوەی ئەنیمەیشن دەردەكرێت، كە كارێكی تازە و ناوازەیە لە ناوچەكە و هاوتاو هاوشێوەی نییە، وابڕیارە فیلمەكە لە وڵاتانی جیهان پیشان بدرێت و ماركتینگی بۆ بكرێت، جگە لەوەی لە كوردستانیش نمایش دەكرێت، هەوڵیش دەدرێ لە ئەمریكا ش لە سینەماكان پیشان بدرێت، فیلمەكە بە هاوبەشیی وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری سینەمای هەولێر و چەند كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بەرهەم دێت. ساڵی 2020 لە سینەماكانی كوردستان و جیهان پیشان دەدرێت. ترایڵەری پڕۆژەكەش لە دەستپێكی كرانەوەی یەكەمین دیداری نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی ئەنیمەیشن پیشان دەدرێت و بە فەرمی رادەگەیەندرێت.