دوای ساڵانێكی زۆر سابرین بەبێ سەرپۆش دەركەوتەوە
بەم هۆیەوە سابرینی تەمەن 52 ساڵ لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی(الحكاية), لەگەل (عەمرو ئەدیب) باسی ئەو ڕەخنە و توندڕەوییە كرد كە ڕووبەڕووی بووەتەوە, سابرین ڕایگەیاند كە ئەو هەنگاوێكی بچووكی ئەنجام داوە وە پێشبینی نەكرد ببێتە بابەتێك و كۆمێنتی نەشیاوی لەسەر بڵاو بكرێتەوە, ئەم خانمە دەڵێت كە چەندین جار خۆی خوێندوەتەوە و بیری لەوە كردەوە كە ئەو سەرپۆشەكەی لابدات, وە هەردەم لە خۆی پرسیوە كە چیدەكات و ڕاستە یان هەڵەیە, وە دەڵێت كە (حجاب)م بەكار نەهێناوە و تەنها (turban)م پۆشیوە كە ئەمە دوو شتی جیاوازن و هەموو كات بە ئاگا بووە لە دەستنیشان كردنی ئەو پۆشاكەی كە هەڵیدەبژارد .
هەر لە میانی ئەو بەرنامەیەوە سابرین دەستی كرد بە گریان و بێزاریی خۆی لە كۆمێنت و ڕەخنەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەربڕی, هەروەها ووتی كە ئەمە مامەڵە نییە لەگەڵیدا دەكرێت وە ئەو ڕەخنانە گەیشتوون بە ڕاددەیەك كە منداڵەكانیشی قسەی نەشیاویان بەربكەوێت هێرشیان یكرێتە سەر, هەروەها دەڵێت كە خودا ئەو لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكات وە ئەم مرۆڤانە مافی ئەوەیان نییە كە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن .
هەروەها سابرین دەڵێت كە بەم دواییە باری دەروونیی زۆر ناخۆش بووە, وە هەستی بەوە دەكرد كە بەستراوەتەوە, ئەگەر چی بە سەرپۆشەوە لە كارە هونەرییەكانی بەردەوام بوو و زۆر كاری سەركەوتووی ئەنجامدا, بەڵام ئەم خانمە دەڵێت هەستم بە ڕێگری دەكرد و ئەم بارودۆخە هاوسەر و منداڵەكانیشی هەستیان پێكرد, وە ئەوانیش بەباشیان زانی ئەگەر لابردنی سەرپۆش ئارامی دەكاتەوە ئەوە ئازادە و با بڕیاری لەسەر بدات, هەروەها سەبارەت بە سەیرتین كۆمێنت سابرین ڕایگەیاند كە یەكێك لێی پرسیوە كە بۆیە كردنی پرچی چەندی پارە تێچووە .