هه‌ردى سه‌لامى كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات

هه‌ردى سه‌لامى كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات
هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژى كورد، كۆنسێرتێك له‌ پارێزگاى (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ساز ده‌كات، زانیاری له‌باره‌ى كۆنسێرته‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات.

شه‌وى ڕابردوو 17/11/2019، هه‌ردى سه‌لامى له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، مانگێكى دیكه‌ و له‌ به‌روارى 19/12/2019دا، كۆنسێرتێك له‌ هۆڵى (سه‌عد عه‌بدوڵا) له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات.

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، هه‌ردى سه‌لامى كۆنسێرتێكى له‌ سلێمانى ساز كرد و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هه‌وادارانى له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا ئاماده‌ بوون.

هه‌ردى سه‌لامى خه‌ڵكى سلێمانییه‌، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیه‌.

basnews
Top