دینا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
دینا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، جگه له‌وه‌ی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2020 ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات، هاوكات چه‌ند ڕۆژێك پێش سه‌ری ساڵ كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، ده‌ڵێ: "كۆتا به‌رهه‌می من له ساڵی 2019، گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ركێیه و پێشكه‌شی هه‌وادارانمی ده‌كه‌م".
دینا نزیكه‌ی دوو ساڵه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه به ناوی (شای وڵات)، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
basnews