گۆرانیبێژێكی ئەمریكی لە سعودیە..كۆنسێرتەكەی بووە هەواڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ئەم جارە لە كۆنسێرتی گۆرانیبێژی ئەمریكی(russ) لە عەرەبستانی سعودیە ڕووداوێكی زۆر نەشیاو ڕوویدا كاتێك ڕۆز لە گۆرانی چڕیندا بوو لەسەر ستێج, لە نێو ئامادەبوانەوە پارچەیەك لە جلی ژێرەوەی خانمانی بۆ فڕێدرا, كە ئەویش بەدەستیەوەی گرت و تا پێی كرا دەیخولاندەوە وەك ئەوەی بڵێی سەرچۆپی گرتبێت, لە سەرەتادا ڕاگەیەندرا كە ئەم كارە لەلایەن هەوادارانییەوە ئەنجامدراوە و گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەكە زۆر بە خێرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە .
لە دوای ئەم ڕووداوە زۆرێك لە خەڵكی ڕەخنەیان ئاراستەی ئەو گۆرانیبێژە كرد, وە گووترا كە ئەمە دوورە لە داب و نەریتی خەڵكی ئەم ناوچەیە, بەڵام لە ئێستادا بڵاوكراوەتەوە كە ئەمە تەنها نمایشێك بووە و هیچ ئامادەبوویەكی ئەو كۆنسێرتە جلی ژێرەوەی خۆی بۆ (ڕۆز) فڕێ نەداوە, وە دەركەوت كە یەكێك لە ستافەكەی ڕۆز هەڵساوە بەو كارە, وە ئەو پۆشاكە نوێ بوو .