نوێترین زانیاری لەسەر كۆنسێرتەكەی شیرین عەبدولوەهاب

نوێترین زانیاری لەسەر كۆنسێرتەكەی شیرین عەبدولوەهاب
دیسانەوە شیرین كۆنترۆڵی خۆی لە دەستدا و ئاگادرای هەڵسوكەوتی نەبوو..

لە ریازی پایتەختی سعودیە كۆنسێرتێك سازكرا كە هەریەكە لە راغب عەلامە و وەلید تەوفیق و شیرین عەبدولوەهاب تێیدا گۆرانییان چڕی, لەم كۆنسێرتە خانمە هونەرمەندی میسری(شیرین عەبدولوەهاب) , بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند كە پیاوێك هەیە ئەوەندە عاشقی دەنگییەتی لە هەموو ئاهەنگ و كۆنسێرتێكانی ئامادەدەبێت, شیرین لە هەر وڵاتێك بووە ئەو پیاوە ئامادەی ئاهەنگ و كۆنسێرتەكانی بووە و چوكولاتەی بۆ هێناوە .

هەروەها شیرین ڕایگەیاند بە پێی ئەوەی كە ئەو كەسە بیانییە, ڕەنگە لە زمانی شیرین تێنەگات, وە لە دواییدا ئەو هەوادارە دێتە سەر ستێج و شیرین مایكەكەی دەداتێ تا خۆی بە ئامادەبوان بناسێ, بەڵام ئەو كەسە بە زمانی عەرەبی دەدوێت و ئامادەبوان و شیرین تووشی شۆك دەكات, ئەو پیاوە ڕایگەیاند كە شیرین باشترین هونەرمەندی جیهانە و زۆری خۆش دەوێت, بەم هۆیەوە شیرین دەستی ئەو پیاوەی ماچ كرد و بە هەوادارێكی مەزن ناوی برد, وە لە دواییدا ووشەی زیاتری بۆ بایەت و دەڵێت(i love you) هەروەها پێدەكەنێت و دەڵێت خوا بكات (حوسام) نەتكوژێت .

شیرین لەم كۆنسێرتە كراسێكی ڕەنگ سووری پۆشی كە براندی(Bronex&Banco) بوو وە نرخەكەی 950 دۆلاری ئەمریكییە, هەروەها چەند سوپرایزێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد, لەوانەش شیرین بۆ یەكەم جار گۆرانییەكی بە دیالێكتی ناوچەی كەنداو(خەلیجی) پێشكەش كرد, بە گۆرانی(الحب خدعة) كە تێكستەكەی لەلایەن میر (عەبدولڕەحمان بن مساعد) نووسراوەتەوە, وە چڕینی گۆرانی كلاسیك بە گۆرانییەكی (ئوم كەلسوم) .
Top