گەورە شاعیرێكی كەنداوی عەرەبی بە پەیكەرێكی زێڕین خەڵات كرا

گەورە شاعیرێكی كەنداوی عەرەبی بە پەیكەرێكی زێڕین خەڵات كرا
لە مەراسیمێكدا كە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە سعودیە بەڕێوە چوو, شاعیر و میری سعودی(بەدر بن عەبدولمحسن) بەشێوەیەكی تایبەت خەڵات كرا, ئەم ناودارە بە پەیكەرێكی زێڕین وەكو شاعیرێكی گەورە لە سەر هەموو وڵاتانی كەنداو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا, ئەم ناودارە ماوەی 60 ساڵە لە بواری شعر بە شێوەیەكی بەردەوام كاردەكات.

ئەم شاعیرە تەمەن 70 ساڵیە لەگەڵ زۆر هونەرمەند و گۆرانیبێژ كاری كردووە, وە ژمارەیەكی زۆر شیعری كراون بە گۆرانی وەك تەڵاڵ مەداح 20 گۆرانی, محەمەد عەبدە 30 گۆرانی, عەبادی جەوهەر 21 گۆرانی, عەبدولمەجید عەبدوڵا 3 گۆرانی, عەبدوڵا ڕوەیشد 5 گۆرانی, وە كازم ساهر بە 4 گۆرانی كە یەكێك لەوانە گۆرانی(الجریدة)یە, وە چەندین گۆرانیبێژی تر وەكو سابر روباعی و دیانا حەداد و ئەساڵە و نەوال كوەیتی .

بەدر بن عەبدولمحسن بن عەبدولعەزیز ئال سعود كە نازناوی (ئەندازیاری ووشە)یە, لە 29ی نیسانی 1949 لە ریازی سعودیە لە دایك بووە, ئەم ناودارە بە یەكێك لە شاعیرە گەورەكانی ناوچەی كەنداو هەژمار دەكرێت, چەندین نووسراوەی لە بوارە جیاوازەكانی ئەدەب بڵاوكردووەتەوە ولە چەند پۆستێكی حكومی كاری كردووە .
Top