عەمرو دیاب وەكو یەكەم هونەرمەندی عەرەبی لە سپۆتیفی

عەمرو دیاب وەكو یەكەم هونەرمەندی عەرەبی لە سپۆتیفی
تیشكێكی بەهێز كەوتە سەر وێنەی گۆرانیبێژ و هونەرمەند (عەمرو دیاب), ئەویش دوای ئەوەی كە وێنەی لە ڕێكڵامەكانی (تایمز سكویر)ی نیویۆرك بڵاو بوویەوە, كە بەمەش عەمرو دیاب دەبێت بە یەكەم گۆرانیبێژی عەرەبی كە وێنەی لە ڕێكڵامی(Spotify) نمایش بكرێت .

ئەمەش ئەو بەڵگەیە نیشان دەدات كە عەمرو دیاب هەوادارێكی زۆری هەیە و لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشی باكووری كێشوەری ئەفریقیا, كە بە ملیۆنەها كەس گوێبیستی ئەلبۆم و بینەری كلیپەكانی ئەم هونەرمەندەن .

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی (كلاودیۆس بۆڵەر) لە كۆمپانیای (Spotify)یەوە ڕایگەیاند(ئامانجمانە هونەرمەندان بگەیەنینە ئاستێكی جیهانی و میوزیكی هونەرمەندان بەشێكی گرنگن لە چاوی _سپۆتیفی_یەوە, وە ئاشكرایە كە عەمرو دیاب بۆ ماوەی نزیك لە 40 ساڵ بە شێوەیەكی بەردەوام و سەركەوتووانە كارە هونەرییەكانی ئەنجامدا, وە پێگەیەكی هونەریی بەهێزی درووست كرد لە سەرانسەری جیهان) .

بەم هۆیەوە عەمرو دیاب ڕایگەیاند كە ئەو خۆشحاڵە بەوەی كاریگەری باشی بووە لەسەر هەوادرانی, وە ئاماژەی خستە سەر ئەوەی كە میوزیك تەنها ووشە نییە بەڵكو زمانێكە و مرۆڤ هەستی خۆی بەو ڕێگایە نیشان دەدات, هەروەها ڕایگەیاند كە سپۆتیفی وێنەی زۆرێك لەو هونەرمەندانەی نمایش كردووە كە پەیوەندی باشیان بە هەوادارەكانیانەوە هەبووە, وە خۆشحاڵ بوو بەوەی كە سپۆتیفی سنوورە جوگرافییەكان دەشكێنێت و جیاوازی ناكات .
Top