درێك لەسەر ستێج دەردەكرێت

درێك لەسەر ستێج دەردەكرێت
گۆرانیبێژ ناوداری كەنەدی (درێك)ی تەمەن 33 ساڵ, لە سەر ستێج دەردەكرێت, ئەم ناودارە لە وەرزی هەشتەمی فیستیڤاڵی ساڵانەی (The Creator) كە لە ناوچەی (Flog Gnaw) بەڕێوەدەچوو, دریك دوای ئەوەی چەند گۆرانییەكی چڕی بەڵام بە دوای بیست خولەك لەلایەن ئامادەبوانی ئەو فیستیڤاڵەوە داوا كرا كە ستێجەكە بەجێبهێڵێت .

نەك تەنها ئەوەندەش بەڵكو داوای دەرفەتێكی لە ئامادەبوانی فیستیڤاڵەكە كرد, كە ڕایگەیاند (من لە پێناو ئێوە لێرەم , ئەگەر دەتانەوێ بڕۆم ئەوە دەڕۆم), بەڵام زۆربەی دەنگی ئامادەبوان هاواری ئەوەیان ئاراستە كرد كە بڕوات و ستێجەكە بەجێ بهێڵێت .

ئەم ڕووداوە كە 10ی نۆڤەمبەری ڕۆژی یەكشەممە ڕوویدا, بووە شۆكێك بۆ درێك و سەرسوڕمانێك بۆ هەموو ڕۆژنامە و هونەردۆستان, چونكە دریك بە یەكێك لە ئەستێرە و خاوەن هەوادارێكی زۆر هەژمار دەكرێت, بەڵام لە لایەكی ترەوە هەندێك وای بۆ دەچن كە هەوادارانی ئەم ناودارە هەڵوێستیان لە بەرامبەری وەرگرتبێت, لە دوای جیابوونەوەی (كایڵی جێنەر) و (تراڤیس سكۆت), ماوەی چەند هەفتەیەكە درێك لەگەڵ كایڵی پەیوەندی هەیە, كە ڕەنگە ئەمەش هۆكار بێت .
Top