مادلین عا‌شقی بۆنی فەرەنسییە

مادلین عا‌شقی بۆنی فەرەنسییە
هونەرمەندان و ئەستێرەكانیش وەك هەر كەسێكی دیكەی ئاسایی حەز و ئارەزوویان لە شتی سەیر و سەرنجڕاكێشە، زۆر جار ئەم حەزەشیان دەبێتە مایەی سەرسوڕمانی كەسانی ئاسایی، یان ئەوانەی هەواداری دەنگ و كارە هونەرییەكانیانن.
مادلین مەتەری گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ و سەرنجڕاكێشی لوبنانی، زۆر حەز لە زانینی نوێترین هەواڵی جلوبەرگ و مۆدێلەكانی دەكات، بەتایبەتی ئەوەی لە خانە ناودارەكانی پاریس دەردەچن، بەڵام لەوە سەیرتر ئەوەیە كە خۆشەویستییەكی بێ سنووری بۆ كڕینی نوێترین جۆری (بۆن)ـەكان هەیە، بەتایبەتی لە ماركە ناودارەكان ئەگەر نرخیشیان زۆر گران بێت، ئەوا باكی نییە و خۆی بێبەش ناكات لە كڕینیان، لەم بارەیەوە مادلین دەڵێت: «هەموو هونەرمەندێك بەتایبەتی ئافرەتە هونەرمەندەكان پێویستیان بەوەیە لەرووی دەركەوتن و پۆشینی جلوبەرگەوە بێ وێنە بن، چونكە جگە لە سازكردنی كۆنسێرت و ئاهەنگ، ئێمە بەردەوام لە بۆنە و فیستیڤاڵەكاندا بەشداری دەكەین و دەردەكەوین و پێویستە دەركەوتنمان تا رادەیەك جیاواز بێت لە خەڵكی ئاسایی، چونكە ئێستا میدیاكان گرنگییەكی زۆر بە دەركەوتنی هونەرمەند دەدەن و بچووكترین هەڵە، یان دەرنەكەوتنی بە جوانی دەقۆزنەوە، بۆ ئەوەی بیكەن بە بابەتی رۆژ»، مادلین زیاتر دەڵێت: «جگە لە جلوبەرگ من عاشقێكی سەرشێتی بۆنم، هەر بۆنێك كە دەرچوو، من هەوڵ دەدەم دەستم بكەوێت، بۆیە ئێستا بە سەدان شووشەی بۆنم كۆكردۆتەوە، بەتایبەتی بۆنی فەرەنسی.
Top