براد بێت لە پێناو ژینگەدا واز لە سابوون دەهێنێت

براد بێت لە پێناو ژینگەدا واز لە سابوون دەهێنێت
ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی «براد بێت» بڕیاریدا لەمەودوا چیتر بۆ شوشتن سابوون بەكارنەهێنێت و، لە جیاتی ئەو تێكەڵەیەك لە لیمۆ و سێو و سركە بە كاربهێنێت، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ پاراستنی ژینگە.
گۆڤاری (دەیلی ستار)ی بەریتانی لە سەرچاوەیەكی نزیك لە براد بێتی گواستەوە، دوای ئەوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا براد بابەتی زۆری خوێندەوە دەربارەی زیانەكانی سابوون و ئەو ژەهرە زۆرانەی لە خۆد دەگرێت، بەتایبەتی دژە بەكتیریاكان و كەرەستەكانی دژی ئارەقەكردن، بۆی دەركەوت كە ئەو كەرەستانە زیان بە ژینگە دەگەیەنن، هەروەها دەبنە هۆی زوو پیربوونی مرۆڤ، بۆیە بڕیاریداوە بە یەكجاری لێیان دووربكەوێتەوە و لە جیاتی سابوون تێكەڵێك بەكار بهێنێت كە لە لیمۆ و سێو و سركە و ئاو پێكهاتووە، هەرخۆیشی لە ماڵەوە ئەم گیراوەیە ئامادە دەكات.
هەمان گۆڤار سەبارەت بە هەڵوێستی ئەنجلینا جۆلی دەربارەی ئەم رەفتارەی براد رایگەیاند: ئەنجلینا زۆر لەم رەفتارەی براد رازی نییە و بە ئاشكرا پێی راگەیاندووە، بەڵام داواشی لێ نەكردووە كە ئەم كارە نەكات.
جێگای ئاماژە بۆكردنە كە ئێستا براد بۆ تۆماركردنی فیلمێكی نوێ بە ناوی (فیوری) لە لەندەنە، هەروەها ئەنجلیناش بۆ رێكخستنی كارەكانی دووەمی فیلمێكی خۆی وەك دەرهێنەر، دوای سەركەوتنی لە كاری یەكەمی ئێستا لە ئوسترالیایە.
Top