كارینا دوژمنی زۆرە
زۆر لە چاودێرانی بواری سینەما دەڵێن: كارینا كاپور زۆر جار بە ئەنقەست وا دەكات كە سەرنجی خەڵك رابكێشێت، بۆیە زیاتر رەنگە سەرنجڕاكێشەكان دەپۆشێت، لەوانەش رەنگی سوور، كە زۆر جار لە بۆنە تایبەتەكاندا بەو رەنگەوە دەردەكەوێت و زۆریش حەز لەو رەنگە دەكات. بەم دواییە لە ئاهەنگێكی تایبەت بە هاوڕێیەتیی ژمارەیەك ئەكتەری ناسراوای هیندیدا دەركەوت، لەم ئاهەنگەدا كارینا سەرنجی هەموو لایەكی بۆ خۆی راكێشا و، رایگەیاند: كە هەر لە منداڵییەوە زۆر حەز لە رەنگی سور دەكات، ئەمەش هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە كە سەرنجی خەڵك بۆ خۆی رابكێشێت، یان بە شێوەیەكی ورووژێنەر دەربكەوێت، ئەوانەشی ئەم جۆرە پڕوپاگەندانە بڵاو دەكەنەوە، دەیانەوێ ئاستەنگ لە بەردەم سەركەوتنەكانم دروست بكەن، بەتایبەتی كە ئێستا فیلمەكانم لەسەر ئاستی جیهان جەماوەرێكی زۆریان هەیە، بۆیە بە هاوكاریی چەند دەزگایەكی میدیای جیهانی هەڵمەتێكیان دژی من دەستپێكردووە و بە ورووژاندن و سەرنجڕاكێشان تاوانبارم دەكەن.