لێدی گاگا چەند نهێنییەكی ڕاگەیاند و باسی خۆشەویستی خۆی و برادلی كوپەر دەكات
هەروەها ڕایگەیاند كە ئەو وا پەروەردە نەكراوە بە هەمان شێوە وەلامی ئەو كەسە بداتەوە كە هێرشی كردووەتە سەر, لێدی گاگا دەڵێت كە دایكی بە منداڵی بە جۆرێك فێری كردووە بە باشی هەڵسوكەوت بكات, وە بەباشی وەڵامی ئەو ئازارە بداتە كەبەری كەوتووە, كاتێك لە قوتابخانە دەیخوێند و تووشی كێشەو ئازار دەبووەوە, دایكی پێی ووت كە دەبێت بە بە باشە كەسی بەرامبە بكوژیت, مەبەست لە كوشتن ڕەفتارە خراپ و تووندڕەوییەكە نەبوو, بەڵكو پێی ڕاگەیاندبوو كە لەگەڵ ئاگر بە ئاگر مەجەنگێ بە ڵكو بەئاو .
وە لە ماوەكانی ڕابردوو لێدی گاگا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند كە چیرۆكێكی خۆشەویستی لەگەڵ برادلی كوپەری ئەستێرەی هۆڵیوود درووستكرد, بۆ ئەوەی خەڵكی بەشێوەیەك باوەڕ بكەن كە بەڕاستی پەیوەندییەكی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە, وە تەنانەت لە كاتی بەڕێوەچوونی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاریش هەست بە شتێك لەم جۆرە كرا, بەڵام لێدی گاگا لە بارەی ئەم خۆشەویستییەوە دەڵێت كە ئەوان نمایشێكیان ئەنجامدا تەنها بۆ ماوەیەكی كاتی لە پێش چاوی كامێراكان و هیچی تر .
لێدی گاگای تەمەن 33 ساڵ لە ئەمریكا لە دایك بووە, لە 2006 هاتە نێو بواری گۆرانی و مۆسیقا كەلە یانەكانی نیویۆرك گۆرانی دەچڕی,وە لە هەمان كاتدا هونراوەی دەنووسیەوە و چەند گۆرانیبێژێك هونراوەكانی لێدی گاگایان كرد بە گۆرانی كە بریتنی سپێرز دیارترینیانە, لە بواری سینەما بڕیارە ئەم خانمە بەشداری لە فیلمێكی سینەمایی بكات كە باس لە چیرۆكێكی كوشتن دەكات لە نێو خانەوادەی (Gucci), كە لێدی گاگا ڕۆڵی پاتریزیا ریجانی دەبێت, كە ئەویش دەكاتە خێزانی پێشووی (ماوریزیۆ گوتشی) كە دیزاینەرێكی جیهانی و نەوەی دامەزرێنەری براندی (Gucci)ی تایبەت بە جل و پۆشاك, ئەم فیلمە چیرۆكێكی ڕاستەقینەی ساڵی 1995 دەگێڕێتەوە كە لە میلانۆی ئیتاڵیا ڕوویداوە .