یەکەمین پیشانگای نێودوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

یەکەمین پیشانگای نێودوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە
بڕیارە یەکەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەست پێ بکات و بۆ ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنێت.

بڕیارە یەکەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی ڕێکەوتی پێنجشەممە 2019.11.14 دەست بە کارەکانی بکات و هەتا ڕێکەوتی 2019.11.23 بخایەنێت.

لەم پیشانگەیەدا جیاواز لە دەزگاکانی چاپ و وەشانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ناوەندەکانی چاپ و وەشانگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک: "چاپەمەنیی کوردستان، گوتار، خانی و مانگ" تێیدا بە نوێرتین بەرهەمەکانیان بەشداری دەکەن."

ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەندین پیشانگەی کتێب بەڕێوە دەچێت، کە پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر ناسراوترینیانە.

basnews
Top