ماهێرا خان وەكو باڵیۆزی نیازپاكی دامەزرا
بەم هۆیەوە ماهێرا خان ڕایگەیاند كە ئەو خۆشحاڵە بەوەی كە وەكو باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشان كراوە بۆ كاروباری پەنابەران, وە دڵخۆش بوو بەوەی كە لە پاكستانێك هاتووەتە دونیاوە كە وەكو دایك بە درێژایی ئەو 40 ساڵە پەنابەرانی لە ئامێز گرت .
ماهێرا خان لە 21ی دێسەمبەری 1982 لە پاكستان دایك بووە, یەكەم كاری هونەری ئەم خانمە بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە كەلە فیلمی (bol) بەشدار بوو, وە لە دواییدا لە چەندین فیلم و زنجیرە دراما بەشدار كرد, وە لە فیلمی (Raees) لەگەڵ گەورە ئەستێرە شارۆخان بەشدار بوو, بەڵام بە هۆی نالەباری پەیوەندی نێوان هیندستان و پاكستانەوە نەیتوانی لە بۆڵیوود بەردەوام بێت .