كریستۆفەر دێنیسی پاڵەوانی هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
بە پێی ئاژانسی (TMZ) بڵاو كرایەوە كە كریستۆفەر دێنیس ڕۆژی شەممە لە دۆڵی سان فرناندۆ دۆزرایەوە, هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو كە تەرمی ئەم ناودارە لە ناو بۆكسێك بووە كە تایبەت بووە بە كۆكردنەوەی جل پۆشاك بۆ كۆمەك و هاوكاری, هەر لەم سەرچاوەیەوە هاتووە كە پێدەچێت كریستۆفەر مەبەستی گەڕان بووە بە دوای جل و پێداویستییەك چونكە ئەو بارودۆخی خراپ بووە و شوێنی مانەوەشی نەبووە, بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی زیاتر نەخراوەتە ڕوو .
بەم هۆیەوە مۆزەخانەی (Super Museum) كە تایبەت مەندە بە كەلوپەل و مێژووی سوپەرمان لە شاری میترۆپۆلیس, هەواڵی كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە و هاوخەمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە .
كریستۆفەر دێنیس بۆ ماوەی 25 ساڵ بە ستایلی سوپەرمانەوە لە شەقامی هۆڵیوود دەبینرا, ئەم كەسایەتییە لە ساڵی 2016 تووشی بارودۆخێكی زۆر خراپ دەبێتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و جلە تایبەتییەكەی لێ دەدزرێت, بۆیە دەكەوێتە سەر شەقامەكان, وە لە دواییدا ناچاربوو كە وەكو پیشەیەك بە ستایلی سوپەرمانەوە لە شەقامی هۆڵیوود لەگەڵ گەشتیارەكان وێنە بگرێت لەپێناو دەستكەوتێك تا بژێوی ژیانی دابین بكات .