مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
مه‌له‌ك ڕۆژهات، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (گاورێ) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌و گۆرانییه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ كۆنه‌كانی محه‌مه‌د شێخۆ، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد، كه‌ خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردبوو، مه‌له‌ك رۆژهات به‌ میوزیكێكی نوێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، پێشتریش ئه‌و گۆرانییه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌لبوومێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

مه‌له‌ك ڕۆژهات خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، له‌ ساڵی 2019دا چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

basnews
Top